پلانی وانەگۆتنەوە دارشتنی پلانی وانەگۆتنەوەی رۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە. خوێندنەوەی سەرەتایی و ئاماری سایکۆلۆژیای قوتابیان لەسەرەتای وانەکان. خۆئامادەکاری پێشوەخت و دانانی هێلی وانەگۆتنەوە و بەشەهێل. دانانی ئامانجی ڕوون وبەشە ئامانج و هەڵبژاردەی سادە و تێگەیشتنی خێرا رەنگاو و ڕەنگی لە بابەتەکە. دابەشکردنی وانەکە بەسەر دابەشکاری کات بەرپێشەکی بە سڵاوکردن و دێرە ئامۆژگاری و بەبێرهێنانەوە و رێککاری سەبورە و ناساندندن وقۆناغ و ماوە و بابەت و کەرستەکان ، هەنگاوەکانی وانەگۆتنەوە(پێشەکی و خستنەڕوو بەمەشقی" رێنمایی و هاوبەش و سەربەخۆ" ، کۆتایی بە پێداچوونەوە و بیرکردنەوە ، هەڵسەنگاندن و تێىنی و فیدباک، چەقبەستوویی و پەیوەندی بەستن) دانانی پلان بە پێی قۆناغ و هەر میتۆدێک جیاوازە. پێدانی فیدباک و ڕاست کردنەوە و بەردەوامی چاودێری و تۆمارکردنی بەردەوام. بە کارهێنانی کارامەیی و ستراتیجی بەرێوەبردنی پۆل هاوتا لە گەل وانەکە .
هەرگیز پەنا مەبەبە سزای گەرم وەک لێدان و چاو سوورکردنەوە و بریندارکردن. ناوناتۆڕاو و بەسەر هاوار کردن و بەرانبەر سووک کردن، قەساسکردن. دووبارەکردنەوەی ووشەێک زۆر. جوولەی خێرا و خووی ناپەسەند. زمانی جەستەی ناپەسەند. پێدانی ئەرکی زۆر. خۆ خوارکردنەوەی زۆر. وەستان لە یەک شوێن و پشت لە قوتابی کردنی تەواو. سکانی چاو. سیرنەکردنی بەشێوەی یەکسان و هاوگشت.