Team Work کارکردن بە تیم ئامادەکردنى ئەندازیار دێهات

DehatSoft 0 views 13 slides Sep 30, 2025
Slide 1
Slide 1 of 13
Slide 1
1
Slide 2
2
Slide 3
3
Slide 4
4
Slide 5
5
Slide 6
6
Slide 7
7
Slide 8
8
Slide 9
9
Slide 10
10
Slide 11
11
Slide 12
12
Slide 13
13

About This Presentation

About working with/in team


Slide Content

ئامانج ڕێنوێنى کردن هەوڵدان پاڵپشتى کردن سەرکەوتن گەشەسەندن کارکردن بە تیم ئامادەکرنـى: دێهات ا. حمـد

پێڕستى وۆرکشۆشپەکە تیمى کار چییە؟ پێناسەى تیم جیاوازى تیم و گروپ (کۆمەڵە) لۆ کارکردن بە تیم گرنکە؟ درووستکردنى تیمێکى کاریگەر پێکهاتە سەرەکییەکانى تیمێکى باش ڕۆڵە جیاوازەکانى ناو تیم هۆکارى شکست هێنانى تیمى کار چارەسەرکردنى گرفتەکان خاڵە لاوازەکانى کارکردن بە تیم بەکورتى

سەرکەوتن پاڵپشتى ڕینوێنى کاکردن بە سەختى پێناسەی تیم: تیم کۆمەڵێک کەسن که پێکەوە کار دەکەن لۆ گەیشتن بە ئامانجێکی هاوبەش ، پشت بە توانا و لێهاتوویى و ئەزموونى یەکترەوە دەبەستن.

جیاوازى تیم و گروپ پێناسەی تیم مان زانى با بزانین گروپ چیە و جیاوازی ئەو دووانە چین. گروپ : کۆمەڵێک کەسن کە پێکەوە کۆبونەتەوە، بەڵام ئامانجی هەر یەکێکیان جیاوازە لە ئەوەى تر واتە هاوشێوە نییە. وەک سەرنشینانى پاسێک . جیاوازییەکانیان لە خشتەى خوارەوە ڕووندەکەینەوە گــروپ تیــم ئامانجى جیاواز و تاکە کەسى ئامانجێکى هاوبەش بەرپرسیاریەتى تاکەکەسى بەرپرسیاریەتى هاوبەش پەیوەندییەکى لاواز, یان ڕەنگە هەر نەبێت پەیوەندییەکى بەهێز و پتەو

ئامانج لۆ کارکردن بە تیم گرنکە؟ زیادکردنی بەرهەم: بەدەستهێنانى هەر ئامانجێکى گەورە پێویستى بە چەندین بەهرە و شارەزاییە, لە تیم دا دەتوانین بەهرە جیاوازەکان کۆبکەینەوە و هەموو تواناکان بەرەو ئامانجێکی هاوبەش کۆبکەینەوە . چارەسەرکردنی کێشەکان: بینینی کێشە لە چەند ڕوانگە یەکى جیاوازەوە و دۆزینەوەی چارەسەری باشتر. پەرەپێدانی توانای تاکەکان: فێربوونی لە یەکتر و هاوبەشکردنی زانست. دروستکردنی پەیوەندى کۆمەڵایەتی: باشترکردنی پەیوەندی نێوان هاوکاران و دواجار ئاسانتر گەیشتن بە ئامانجى ویستراو .

درووستکردنى تیمێکى کاریگەر سەرەتا و پێش هەموو شت دەبى ئامانجەکى ڕوون بونى هەبێت تا تیم لە پێناوى درووستبکرێت دەستپێک : هەڵبژاردنى ئەندامان و دواتر بەیەکترناساندنیان. ناساندنى ئامانج: بە ووردى و تێروتەسەلى باسى ئامانجەکەیان لۆ بکە. ڕێکخستن : داڕشتنی ڕێسا هاوبەشەکان و گونجاندنى لەگەڵ گشت تا بکرێ . بەڕێوەبردنى خاڵە ناکۆکەکان: بێگومان لە کۆبوونەوەى چەند کەسێک دا هەمیشە چەند خاڵێکی ناکۆکى درووست دەبنو پێویستە تیم لیدەر تواناى ڕێکخستن و گونجاندنى تاکەکانى هەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکە. ئەنجامدانی کار : تیمەکە بە شێوەیەکی کاریگەر کارەکانی ئەنجام دەدات بەپێى ڕێسا دارێژراوەکان .

پێکهاتە سەرەکییەکانى تیمەکى باش ئامانى روون و دیار پەیوەندى کاریگەر متمانە بەرپرسیارەتى

ڕۆڵە جیاوازەکانى ناو تیم بەڕێوەبەرى تیم خاوەن بیرۆکە جێبەجێکار چاودێر و بەدواداچەر ڕێکخەرى پەیوەندییەکان

هۆکارەکانى شکستهێنانى تیم ١ . پەیوەندی خراپ گوێنەگرتن لە یەکترى و خۆسەپینى لایەنێک ٢. نەبوونی متمانە زیادەڕەوی لە چاودێری ٣. نادیاری لە ڕۆڵ و ئەرکەکاندا نەزانینی بەرپرسیاریەتیەکان و دووبارەبوونەوەی کارەکان ٤ . بەرێوەبەرایەتی خراپ بڕیاری نادروست , جیاکردنەوەی ئەندامان و نەبوونی پشتیوانی ٥ . نەبوونی ئامانجێکی ڕوون ٦ . کێشە کەسییەکان خۆپەرستی یاخود پابەن دنەبوون

چارەسەرکردنى گرفتەکان پەیداکردنـى ڕەگى کێشەکە: بەووردى هەوڵى دەستنیشانکردنى هۆکار و ڕیشەى گرفتەکە بدرێ کۆکردنەوەى بیرۆکە جیاوازەکان: هەموو ئەندامان دەبى بەشداربن لە دۆزینەوەى چارەسەر بژارکردنى گەنجاوترین چارەسەرەکان: هەڵبژاردنى باشترین چارە یان ئەو چارەسەرەى کە پەسەندى زۆرینەیە دانانى پلان: دانانى پلانى شیاو لۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گرفتەکە. جێبەجێکردن: دواجار جێبەجێکردنى چارەپلان و بەدواداچونى لۆئەوەى دووبارە دوچارى کێشە نەبنەوە.

خاڵە لاوازەکانى کارکردن بە تیم ١ . پێویست بوونى کاتى زیاتر لۆ بڕیاردان ٢. بۆ کەسەک کار و پڕۆژەى تایبەتى خۆى هەیە ڕەنگە سەخت بێت خۆگونجاندن لەگەر کارى تیمەکە و پڕۆژەکەى خۆى. ٣. ئەگەرى بەریەککەوتنى بیروڕاکان و بەرپرسیارەتییەکان هەیە ٤ . لە ئەگەرى بوونى بەرێوەبەر ێکى خۆویست, وونبون و بێ مایەبوونى هەوڵ و کۆششى ئەندامانى تیم هەیە. ٥ . ئەگەر بەرپرسیارىتییەکان دیار نەبوون دەستنیشانکردنى شوێنى گرفتەکانیش قورستر دەبى.

بەکورتى کارکردن بە تیم توانا و بەهرەى هەموو ئەندامانەکە کۆدەکاتەوە بۆ ئامانجێکی هاوبەش. سەرکەوتنی تیم پشتەبەندە بە ئامانجێکی ڕوون، پەیوەندییەکی باش، متمانە و بەرپرسیاریەتی. چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی هاوبەش بەهێزی تیمەکە زیاد دەکات.

سوپاسى ئامادەبوونتان